راچڵه‌كین- سپۆرت
یانه‌ی به‌رشلۆنه له یارییه‌كی دواخراویدا له خولی ئیسپانی توانی سه‌ركه‌وتنێكی قورس به‌ده‌ست بێنێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیك بیلباو.
به‌رشلۆنه یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ برده‌وه, كه گۆڵێكیان پێدری كردی و دوو گۆڵه‌كه‌ی تریش له رێی مێسییه‌وه بوو. گۆڵەکانی بیلباویش ویلیامز و مونیان کردیان.
به‌وه‌ش یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه خۆی گه‌یانده پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی خولی ئیسپانی و به جیاوازی پێنج خاڵ له دوای ریاڵ مه‌درید دووه‌م و حه‌وت خاڵ له دوای ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی یه‌كه‌مه‌وه‌ن.
ڤیدیۆی گۆڵه‌كان: