دكتۆر جیمس هامبلین
ڕاچڵه‌كین-
هه‌ست ده‌كه‌م من له باشترین دۆخدام" ئه‌مه وته‌كانی دكتۆر جیمس هامبلین ه وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی چۆن 5 ساڵه خۆی نه‌شتووه؟
هامبلین ته‌مه‌نی 37 ساڵه و مامۆستایه له كۆلێژی ته‌ندروستی گشتی له زانكۆی یال و پزیشكی پسپۆڕه له بواری خۆپاراستن و له هه‌مان كاتدا بۆ گۆڤاری" زه ئه‌تله‌نتیك" ده‌نوسێت و ساڵی 2016 ئاشكرای كرد كه چیتر گه‌رماوی بایكۆت كردوه و هیچ كێشه‌یه‌كیشی نییه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ئێمه دوو ساڵی ته‌واوی ژیانمان له حه‌مام به‌سه‌ر ده‌به‌ین و له‌گه‌ڵیدا بڕێكی زۆر له ئاو و پاره‌ش به هه‌ده‌ر ده‌ده‌ین؟"
هامبیلن ده‌ڵێت" ویستم له‌وه تێبگه‌م ئه‌گه‌ر ده‌ست له خۆشتن هه‌ڵبگرین ئه‌وه چی ڕووده‌دات؟ خه‌ڵك ده‌ناسم كه زۆر كه‌م خۆیان ده‌شۆن به‌س ویستم خۆم ئه‌م بابه‌ته تاقی بكه‌مه‌وه و بزانم چی ڕووده‌دات، بۆم ده‌ركه‌وت به تێپه‌ڕ بوونی كات و له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی سابوون و موعه‌ته‌ر له‌ش خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وه ڕادێت و چیتر بۆنی ناخۆشی لێ دروست نابێت"
ئه‌م پزیشكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ورده ورده خۆی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ڕاهێناوه و به‌كارهێنانی سابوون و معه‌ته‌ری كه‌م كردۆته‌وه هه‌تا گه‌یشتۆته ئه‌و قۆناغه‌ی چیتر به‌كاری نه‌هێنێت.
هامبیلن ده‌ڵێت" كاتێك ڕۆژانه ئێمه سابوون و شامپۆ بۆ قژ و جه‌سته‌مان به‌كارده‌هێنین هاوسه‌نگی زه‌یته‌كانی سه‌ر پێست و به‌كتریاكانی سه‌ر له‌ش تێكده‌ده‌ین به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر كه‌م خۆشتن ڕاهاتی چیتر بۆنی ناخۆش له‌سه‌ر له‌ش دروست نابێت و ته‌نانه‌ت هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر ئاره‌زووی بۆنی ئێستای ده‌كات و خه‌ڵكی دیكه‌ش به‌لایانه‌وه خراپ نه‌بووه و له ئێستادا كاتێك چڵكن بێت یان دوای ڕاهێنانی وه‌رزشی ته‌نها به ئاو خۆی پاكده‌كاته‌وه و ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ژیانی خۆی كردۆته توێژینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته كتێب به‌ڵام هامبلین سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كانی به‌رده‌وام به سابوون بشوات"