چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ت كه‌مترین توڕه‌بوونی هه‌بێت

ستایل

11/01/2021     ژمارەی بینراو 1074

چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ت كه‌مترین توڕه‌بوونی هه‌بێت

ڕاچڵه‌كین-
شەڕانگێزی و تووند و تیژی منداڵ لە تەمەنی ١٢ بۆ ٢٤ مانگی دەستپێدەکات، کاتێک ئیتر منداڵەکە هەست بە خۆی دەکات و دەزانێت کە ئەویش کەسێکی جودایە و چیتر پارچەیەک نییە لە ئەندامێکی تری خێزانەکەی و هەست بە بوونی کەس و شتەکانی دەوروبەری دەکات.

ئەم تووند و تیژییە لە شێوەی گازگرتن، زلە لێدان یاخوود شەق تێهەڵداندا دەبێت , شەڕانگێزییەکە دەرئەنجامی تووڕەبوونی منداڵەکە دەبێت لە پای ڕێگەلێگرتنی لە ئەنجامدانی کارێک، دكتۆر زانیار پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ دایكان وباوكان ده‌توانن سوودی لێ ببینن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ توڕه‌ی‌ منداڵه‌كه‌یان.
بۆ ڕێگری لە هەڵچوونیان یاخوود چۆنییەتی هەڵسوکەوتکردن لە کاتی هەڵچوونیاندا پەیڕەوی لەم خاڵانە بکە:

1- فێری بکە:  فێری یاساکانی ماڵەوەی بکە، پێی بڵێ کە هەندێک شت هەن نابێت دەستیان لێ بدات، منداڵ فێر دەبێت، چۆنت بوێت دەتوانیت وای لێ بکەیت. 

2-  تەنها مەڵێ وا مەکە: بەڵکو بەدیلەکەشی پێ بڵێ، بۆ وێنە پێی بڵێ ئەم جارەیان کە تووڕەبوویت لە باتی پەرچە کردار و جووڵەی نابەجێ قسە بکە پێمان بڵێ چیت دەوێت، زمانت بەکار بێنە. 

3- هەوڵ بدە لە کاتی هەڵچوونیدا سەرنجی بۆ لایەکی تر ڕابکێشیت و تەرکیزی لەسەر توڕەبوون و هۆکارەکەی لاببەیت. 

4-لەسەرخۆبە و هەوڵ بدە خۆت کۆنترۆڵ بکەیت، بە خۆت بڵێ هێشتا منداڵە و ماویەتی گەورە ببێت، بڵێ کاری منە فێری بکەم. 

5-کە دوو منداڵ یاری دەکەن دەبێت لەژێر سەرپەرشتی خۆتاندا بن، گەر لێک تێنەگەیشتنێکی کەمیان هەبوو لێگەڕێن با خۆیان حەلی بکەن بەڵام گەر ئیش گەشتە دەستەو یەخە دەبێت لێک جوودا بکرێنەوە. 

6- پێی بڵێ لە باتی ئەوەی شەڕ بکەیت و هەڵبچیت بڵێ "نا" یاخوود پشتت لە قسەکەر بکە وەک ناڕەزایی. 

6-هەمیشە لە پیاهەڵدان و مەدح و سەنادا ڕەزیلی مەکە بۆ ئەوەی کە منداڵەکەت بە حیکمەت لە مەوقیفێک خۆی دەرباز دەکات لە باتی شەڕو شۆڕ، پێی بڵێ؛ ئەوە تۆ گەورە بوویت بۆیە ئاوا ڕەفتار دەکەیت. 

7- هەندێک جار "تایم ئاوت" بەکار بێنە؛ واتا کاتێک کە ڕەفتارە شەڕانگێزانەکەییت بە دڵ نییە ئەوە دەتوانیت دەستی لە باسکییەوە بگریت بە سووکی و بێ بەکارهێنانی هێز، بێ ئەوەی کە هیچ هەستت دەرببڕیت؛ نە توڕەبوون و نە بە قوربان و بەساقە، کاتی ئەم کردارە ١ دەقە دەبێت بۆ هەر ساڵێکی تەمەن. 

8- هەوڵ بدە باشترین وێنەی خۆت نیشانی منداڵەکەت بدەیت سەبارەت بە هەڵسووکەوتت، چونکە ئەو لە ڕەفتاری تۆوە زیاتر فێر دەبێت وەک لە قسەکانت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن