عیراق.. ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا كەمدەبێتەوە

عێراق

12/01/2021     ژمارەی بینراو 256

راچڵەكین –

لە عیراق ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای كۆرۆنا كەمدەبێتەوە، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا 810 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئامارێكی نوێی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوەو بەگوێرەی ئامارەكەش پێنج كەسی دیكە گیانیان لەدەستداوەو هەزارو 806 تووشبووش چاكبوونەتەوە.

ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 604 هەزار و 549 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 12 هەزار و 911 تووشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووان گەیشتە 560 هەزار و 583 كەس، كە دەكاتە رێژەی 92.7%ی كۆی توشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن