کۆمسیۆن: ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

عێراق

13/01/2021     ژمارەی بینراو 270

راچڵەکین-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، پابەندن بەوەی کە ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و لە ٦ی حوەزیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدەن.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند:" کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەردەوامە و پابەندین بەوەی کە ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە شەشی حوەزیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدەین.

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت و لایەنە پەیوەندارەکان لەگەڵ رێکخراوەکانی خۆجێی و نێودەوڵەتی راسپاردووە کە یارمەتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بکەن تا بتوانێت ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدات".

بڕیارە رۆژی ٦ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عیراق ئەنجامبدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن