موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات

عێراق

13/01/2021     ژمارەی بینراو 350

راچڵەکین-

رەوتی سەدر، ھۆشداری لە دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق و دەڵێت:" ھەندێک لایەن دەنگی خۆیان بەرزکردووەتەوە و داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن".

موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکدا  پشتگری خۆی بۆ هەوڵەکانی مستەفا کازمئی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی دەردەبرێت و دەڵێت:"سەرۆکوەزیرانی عیراق، لێرە و لەوێیە، ھەڵمەت دژبە گەندەڵکاران ئەنجام دەدات و منیش پێی دەڵێم، پێویستە پەلە بکات لە لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران ئەگەر سەربە ھەر لایەک بن".

ئاماژەی بەوەشکردووە:" پێویستە سەرۆکوەزیرانی عیراق، ھەوڵەکانی چرتڕ بکاتەوە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی و داوایش دەکەین کە گەندەڵکاران راپێچی دادگا بکات، بۆ ئەوەی گەندەڵییەکانیان بۆ رای گشتیی ئاشکرا بکرێت".

موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات لە دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە و دەڵێت:" ھەندێک لایەن دەنگی خۆیان بەرزدکردووەتەوە و داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن، بەڵام ئێمە ھۆشداری لە دواخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەدەین".

سەدر، داوایەک ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:" داوا لەو ھاووڵاتییانە دکەەم کە مافی دەنگدانیان ھەیە روو لە بنکەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بکەن، بۆ ئەوەی تۆماری دەنگدانیان نوێ بکەنەوە".

لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا موقتەدا سەدر داوای لە حکومەتی عێراق کردووە کە رێگایەکی دیکە بدۆزێتەوە بۆ ھاوردەکردنی غاز و وزەی کارەبا بە تایبەتیش دوای ئەوەی ئێران ھەناردەکردنی غازی بۆ عێراق راگرتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن