ساڵی رابردوو 11 هەزار و 771 منداڵ لە سلێمانی لەدایكبوون

کوردستان

13/01/2021     ژمارەی بینراو 329

راچڵەکین-

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ساڵی رابردوو 11 هەزار و  771 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری سلێمانی لەدایك بوون کە 5 هەزار و 929 یان كوڕ بوون و 5 هەزار 842 یان كچ بوون.

بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کە بڵاویکردووەتەوە، لەو رێژەیە 7 هەزار و 211 منداڵ بەشێوەی سروشتی و  4 هەزار و 424  منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون و 136 منداڵ بەمردوویی لەدایك بوون هەروەها 216 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 16 حاڵەتی لەدایك بوونی سیانە و دوو حاڵەتی لەدایكبوونی چوارینە تۆماركراوە.

بە پێی ئامارەکان، لە ساڵی ڕابردوو 16 هەزار و  196 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونیان كردووە و 28 هەزار و 784 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 147 هەزار و 649 پشكنینی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و 9645 سۆنەر و 385 نەشتەگەری بەنازوور كراوە.

هاوكات لەساڵی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 5 هەزار و 994 نەشتەگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراوە كە 3 هەزار و 297 نەشتەگەری سەرووگەورە و هەزار و 734 نەشتەگەری گەورە و 963 نەشتەرگەری مام ناوەند و بچووك بووە و هەروەها هەزار و  54 منداڵ لەبەشی خودەج داخڵ بوون و هەزار و 40 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن