راچڵەکین-
پەروەردەى سلێمانى، سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەکانی سنوورەکەیان ئاگاداردەکاتەوە کە بێ رەزامەندی ئەوان ناتوانن مامۆستایانى وانەبێژ ببەخشن یان دابنێن.
لە نوسراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە کە واژۆى دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى لەسەرە تێیدا هاتووە و دەڵێت:" ئاگادارى سەرجەم بەڕێوەبەرى ناوەندەکانى خوێندن لە سنورى بەڕێوەبەرایەتییەکانتان بکەن، کە بەبێ رەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان ناتوانن مامۆستایانى وانەبێژ (دانەمەزراو) ببەخشن یان دابنێنن".
لە نووسراوەکەدا ئەوەشهاتووە، هەر بەڕێوەبەرێک پابەند نەبێت بەو بڕیارە سزادەدرێت.