عیراق؛ لەیەك رۆژدا 274 حاڵەتی جیابوونەوەی نێوان هاوسەران تۆماركراوە

عێراق

14/01/2021     ژمارەی بینراو 186

راچڵەكین-

جیابوونەوەی نێوان هاوسەران لەعیراق بە رێژەیەكی بەرچاو روو لەهەڵكشان دەكات، بەجۆرێك لەماوەی رۆژێكدا 274 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراون، كە بەتێكرا دەكاتە 11 حاڵەتی جیابوونەوە لەكاتژمێرێكدا.

پێگەی ئەنجوومەنی بالای دادوەری عیراق بڵاویكردووەتەوە، مانگی تشرینی دووەمی رابردوو 8245 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆماركراون، ئەوەش بەراورد بەهەمان مانگی ساڵی رابردوو زیابوونی بەخۆوە بینیوە كە ئەو كات 5064 حاڵەت تۆماركراون.

توێژەران، هۆكاری زیادبوونی جیابوونەوەی نێوان هاوسەران دەگێڕنەوە بۆ سەختی بارودۆخی ژیان و فشاری دەروونی لەسەر خێزانەكان، سەرباری ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری نێوان كچ و كوڕ لەتەمەنێكی زووداو، ئەزموونی هاوسەرەكان لەچۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاستەنگەكانی ژیان كەمبێت، لەسەر هەموو ئەمانەشەوە خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە كێشەی زۆریان لێكەوتووەتەوە لەدیارترینیان دروستكردنی گومان لەسەر یەكترو تۆمەتباركردنی یەكدی بە كەمتەرخەمی لەبەرامبەر خێزان و پرۆسەی هاوسەرگیری.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن