نرخی نەوت 56 دۆلاری تێپەڕاند

ئابوری

14/01/2021     ژمارەی بینراو 263

راچڵەكین –

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆماركردو بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە سەروو 56 دۆلار.

بەگوێرەی ناوەندە جیهانییەكانی تایبەت بە مامەڵەی وزە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 56 دۆلارو 39 سەنت بەرزبووەتەوە، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش بەهەمان شێوە بەرزبووەوەو گەیشتە 53 دۆلارو 58 سەنت.
 
ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-1-2021، بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان، بە 55 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی كرا، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساسیش بە 52 دۆلار و 84 سەنت بوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن