دیلۆیت: حكومەتی هەرێم لە نۆ مانگی 2020 دا بەبەهای زیاتر لە 3 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

ئابوری

15/01/2021     ژمارەی بینراو 249

راچڵەكین-

كۆمپانیای دیلۆیت لە چوارچێوەی پرۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان، زانیارییەكانی بەرهەمهێنان، هەناردەكردن و بەكاربردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی دیلۆیت بێت، لە سەرەتای ساڵی 2020 تاوەكو مانگی 9- 2020 هەرێمی كوردستان 124 ملیۆن و 798 هەزار و 921 بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.
 
كۆی گشتیی نەوتی فرۆشراو لەو ماوەیەدا 3 ملیار و 176 ملیۆن و 136 هەزار و 721 دۆلاری فرۆشتووە و دوای دەركردنی پارەی حەقدەستی كۆمپانیاكانی نەوت و تێچووەكانی دیكە ئەوەی كە سافی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەتەوە 1 ملیار و 831 ملیۆن و 781 هەزار و 964 دۆلار بووە.
 
بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەكاربردن و داهات لە ماوەی 1ی كانونی دووەمی 2020 تاكو 31ی ئاداری 2020
 
بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەكاربردن و داهات لە ماوەی 1ی نیسانی 2020 تاكو 30ی حوزەیرانی 2020
 
بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەكاربردن و داهات لە ماوەی 1ی تەمموزی 2020 تاكو 30 ئەیلوولی 2020

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن