عێراق.. 10 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

15/01/2021     ژمارەی بینراو 334

راچڵەكین –

لە عیراق 10 كەسی دیكە بەهۆی توشبوونیان بە پەتای كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا زیاتر لە هەزارو 500 تووشبوو چاكبوونەتەوەو رێژەكەش بۆ زیاتر لە 93% بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئامارێكی نوێی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوەو بەگوێرەی ئامارەكەش 805 حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتاكە تۆماركراوەو 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەرشدا هەزارو 806 تووشبووش چاكبوونەتەوە.

ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 606 هەزار و 991 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 12 هەزار و 932 تووشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووان گەیشتە 565 هەزار و 889 كەس، كە دەكاتە رێژەی 93.2%ی كۆی توشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن