نرخی نەوت دابەزی

ئابوری

16/01/2021     ژمارەی بینراو 193

راچڵەكین –
 
بەیانی ئەمڕۆ شەممە  16-1-2021، بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان، بە 55 دۆلارو 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا دوێنێ بە 56 دۆلار و 26سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساس بە 52 دۆلارو 4 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت لەكاتێكدا دوێنێ بە 53 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

بەووتەی شارەزایانی بواری نەوت بێت، بەهۆی دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆناو بڕیارێكی عەرەبستانی سعودیە بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی 400 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا، لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن