راچڵەکین-
کۆمەڵ رەتیدەکاتەوە کە ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید وازی لەو حزبە هێنابێت و دەڵێت:" ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه".
رێبوار حەمەد، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:"له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌زگا و په‌یجێكه‌وه هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه وته‌بێژی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاندووه كه‌ئه‌حمه دی حاجی ره‌شید هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه نه‌ماوه، ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، له ڕابردووش‌دا زۆرجار هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه‌ی له‌و جۆره‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه".
دەشڵێت:"ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانتاره دیار و چالاكه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه له خولی ڕابردوو و له‌م خوله‌شدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنه‌كه‌ی داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی خه‌ڵك بوون و به بوێری و ئازایانه ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری بوونه‌ته‌وه".
رێبوار حەمەد ئاماژەی بەوەشکردووە:" وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی جگه له‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نین كه مامۆستا ئه‌حمه‌د وه‌ك په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه و خۆی خاوه‌نی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه و كۆمه‌ڵیش ده‌وڵه‌مه‌نده به‌و سه‌ركرده و كادره لێهاتووانه‌ی كه له هه‌ركوێ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن ده‌بنه چقڵی چاوی گه‌نده‌ڵكاران و سته‌مكاران".