راچڵه‌كین- سپۆرت
له یاریی لوتكه‌ی گه‌ڕی 18ی خولی پله یه‌كی ئیتاڵیا یانه‌ی ئینته‌ر میلان میوانداری یانه‌ی یوڤانتۆسی كرد.
هه‌رچه‌نده پێشبینی ده‌كرا یارییه‌كه بۆ هه‌ردوو تیپ قورس بێت, به‌ڵام ئینته‌ر میلان توانی سه‌ركه‌وتنێكی ئاسان به‌سه‌ر یوڤانتۆسدا تۆماربكات به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام.
گۆڵه‌كان هه‌ریه‌ك له ئارتۆرۆ ڤیدال و نیكۆلا بارێلا تۆماریانكرد.
ئینته‌ر میلان به‌م سه‌ركه‌وتنه خاڵه‌كانی بۆ 40 به‌رزبووه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی لوتكه‌ی ریزبه‌ندیان له ئه‌یسی میلان گرت.
ڤیدیۆ: