میلانیا: ماوەی من و ترەمپ لەكۆشكی سپی كۆتایی هاتووە

جیهان

19/01/2021     ژمارەی بینراو 246

راچڵەكین-

خانمی یەكەمی ئەمریكا دەڵێت، ماوەی ئەوو دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا لەكۆشكی سپی كۆتایی هاتووە. داواش لەهاوڵاتیان دەكات نەهێڵن هیچ شتێك بەشبەشیان بكات.
 
میلانیا ترەمپ لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا، پەیامی ماڵئاوایی بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، خزمەتكردنی ئەمریكا وەكو خانمی یەكەم گەورەترین شانازی بووە بۆ ئەو.
 
میلانیا، داوای لە خەڵكی ئەمریكا كرد نەهێڵن هیچ شتێك دووبەرەكی بخاتە نێوانیان و، هەمیشە خۆشەویستی بەسەر رق و كینە، ئاشتی بەسەر تووندوتیژی هەڵبژێرن و كەسانی دیكە لە پێش خۆیان دابنێن.

وابڕیارە سبەینێ چوارشەممە 20-1-2021، جۆ بایدن، لەمەراسیمێكدا بەفەرمی وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا دەستبەكاربێت، پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاندبوو كە ئامادەی مەراسیمەكە نابێت، خانمی یەكەمی ئەمریكاش وەك لەپەیامەكەیدا دەردەكەوێت، پابەندی بەڵێنەكەی ترەمپ دەبێت و ئەویش لەمەراسیمەكەدا ئامادە نابێت.

ترەمپ یەكەم سەرۆكی ئەمریكایە كە لەماوەی 152 ساڵی رابردوو بەشداری لە ئاهەنگی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێدا ناكات و دەگەڕێتەوە ماڵەكەی لە مار ئا لۆگۆ لە ویلایەتی فلۆریدا. 

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن