دواجار ترەمپ هەنگاوەكەی نا

جیهان

20/01/2021     ژمارەی بینراو 798

راچڵەكین-

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی لیستی ناوی ئەو كەسانەی راگەیاند كە لێبوردنی تایبەتی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە دەیانگرێتەوە، كە 73 كەسایەتی دیاری لەخۆگرت لەنێویشیاندا (ستیڤ بانۆن) راوێژكاری پێشووتری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا دێت. 
 
دوای چەند كاتژمیرێكی تر، ماوەی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ كۆتایی دێت، لەیەكێك لەدواهەمین كارەكانیشیدا، ترەمپ لێبووردنی تایبەتی بۆ 73 كەسایەتی ئەمریكاو سووكردنی سزای 70 كەسایەتی تر دەركرد. 

كۆی گشتی ئەو كەسانەی ترەمپ لێبووردنی بۆ دەركردوون 143 كەسن، بەڵام لیستەكەی ترەمپ نە خۆی و نە هیچ ئەندامێكی خێزانەكەی تێدانییە.
 
دەركردنی بڕیاری لێبووردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، نەریتێكە كە تێیدا سەرۆكی ئەو وڵاتەلەكاتژمێرەكانی كۆتایی دەسەڵاتیدا بڕیاری لێبووردن بۆ ئەو كەسانە دەردەكات كە دەیەوێت رووبەڕووی لێكۆڵینەوە، لێپێچینەوە و سزادانی دادگاكانی ئەمریكا نەبنەوە.
 
یەكێك لەوانەی بەر لێبووردنەكە كەوتووە، كوەیم كیلپاتریك، سەرۆك شارەوانیی پێشووی دیترۆیتی ئەمریكایە. كیلپاتریك لە ساڵی 2013دا بەهۆی ساختەكاری و فڕتوفێڵی ئینەرنێتی بە 28 ساڵ بەندكردن سزا درا. لەدوای 7 ساڵ مانەوە لە زیندان، بە بڕیاری لێبووردنی سەرۆكایەتی، سزاكانی سەر كیلپاترتیك كەمكرانەوە و ئازادكرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن