دوو وڵاتی دیكەی ئیسلامی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكەنەوە

جیهان

20/01/2021     ژمارەی بینراو 312

راچڵەكین –

رۆژنامەیەكی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، بەم زووانە دوو دەوڵەتی دیكەی ئیسلامی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكەنەوەو هاوشێوەی ئیمارات و بەحرێن و سودان و مەغریب رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ تەلئەبیب واژوو دەكەن.

بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی تایمز ئۆف-ی ئیسرائیلی، كە زانیارییەكانی لە سەرزاری گەورە بەرپرسانی كۆشكی سپی گواستووەتەوە، هەردوو وڵاتی ئیندۆنیزیاو مۆریتانیا بڕیاریانداوە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكەنەوە.

هەوڵەكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی ئیسرائیل و ئەو دوو وڵاتە ئیسلامییە، بە نێوەنگیری جارید كۆشنەر زاوای دۆناڵد ترەمپ بووە، كە ماوەی هەفتەیەك لە مۆریتانیا بووەو ئەو پرسەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە یەكلاییكردووەتەوەو بەم زووانەش رێككەوتنی ئاشتی واژوو دەكرێت، هەروەها لە پەیوەندی بەردەوامدابووە لەگەڵ بەرپرسانی ئیندۆنیزیاو ئەوانیشی بە ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ تەلئەبیب قایل كردووە.

ساڵی پار لەسەر دەستی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، هەریەك لە وڵاتانی ئیمارات و بەحرێن و سودان و مەغریب بەدوای یەكدا رێككەوتنی ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیل واژوو كردو دوای ساڵانێكی زۆر لە پەڕگیری، سەرەنجام پەیوەندییەكانیان لەگەڵ تەلئەبیب ئاسایی كردەوە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن