جۆ بایدن بەڵێنێك بە هاوپەیمانانی ئەمریكا دەدات

جیهان

20/01/2021     ژمارەی بینراو 321

راچڵەكین – 

لە وتاری سوێندخواردنی وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا، جۆ بایدن بەڵێنی بە وڵاتانی هاوپەیمان دا هاوپەپەیمانێتییەكەیان بەهێزتر بكەن، وتیشی:" پشتیوانی بەهێزی ئاشتی و ئارامی دەبین و ئەمریكاش دەكەینەوە پێشەنگی جیهان".

ئەمڕۆ 20-1-2021 لە كۆشكی سپی، رێورەسمی سوێندخواردنی جۆ بایدن وەك 46ەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێوەچوو، لە وتاری سوێنخواردنیشیدا، بایدن رایگەیاند، بە ئومێدەوە دەڕوانینە ئایندەو بەیەكەوە بەرەنگاری ئاڵنگارییەكان دەبینەوە، بە یەكگرتووییش رێگە لە دروستبوونی پشێوی دەگرین.

سەرۆكی ئەمریكا بەڵێنیشیدا لەماوەی چوار ساڵی داهاتووی سەرۆكایەتیدا، بەرەنگاری هەژاری و بێكاری و نەخوێندەواری ببێتەوە، راشیگەیاند، بەیەكەوە بەرەنگاری ئاڵنگارییەكان دەبینەوەو رێگە لە توندوتیژی سیاسی و تیرۆری ناوخۆیی دەگرین.

جۆ بایدن باسی لەوەشكرد كە توندوتیژی لە ئەمریكا دروستبوو، وتی:" بەڵام بەیەكەوە رێگەمان نەداو بە یەكگرتووییش رێگە لە دروستبوونی پشێوی دەگرین".

ئاماژەی بەوەشكرد كە نابێت جیاوازیمان ببێتە مایەی ناكۆكیمان و خەڵكانی سپی پێستیش لە كەسانی دیكە زیاتر نین.

سەرۆكی ئەمریكا جەختی لەوەكردەوە كە وڵاتەكەیان بەهێزەوە دێتە پێشەوەو دەبێتەوە بە پێشەنگی جیهان.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن