كۆسرەت ڕەسول و د. بەرهەم ساڵح: پێوستە ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتیان دابینبكرێت

کوردستان

21/01/2021     ژمارەی بینراو 916

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆككۆماری عیراق، جەختدەكەن لەچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەچوارچێوەی دەستووری عیراق، بەمەبەستی دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتیان.
 
‎ ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەشاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی- سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیكرد لەد. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆككۆماری عێراق.

‎هەردوولا لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، كۆك بوون لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان لەچوارچێوەی دەستووری عێراق و زامنكردنی مافە یاسایی و دەستوورییەكانی هەردوولا، بە مەبەستی دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتیان.

‎ڕووداوەكانی عێراق و ناوچەكە، ڕۆڵی كورد و لایەنە سیاسییەكان لە پرسە گرنگەكان تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو، گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن