راچڵەکین-
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی تەقینەوەکانی بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە "تیرۆریستییە" دەکەین.
بەیانی ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە مەیدانی تەیەران لە بەغدا روویاندا و بەهۆیەوە 28 کەس کوژراون و 73 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، به توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه خۆکوژییانه ده‌که‌ين که ئه‌مڕۆ له به‌غدا به شێوه‌يه‌كى زۆر دڕندانه هاووڵاتیانی کرده ئامانج و ژماره‌یه‌کی زۆریان شه‌هید و بریندار بوون،پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌کانیان ده‌که‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌میانين، هیوای سه‌لامه‌تی و زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازين.
دەشڵێت، هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌يه له نه‌خۆشخانه‌كانى پێشوازى له برينداران و به‌ركه‌وتووانى هێرشه‌كان بكات و هه‌موو خزمه‌تگوزارييه‌كى پزيشكيى پێويستيان پێشكه‌ش بكات.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە، ئه‌م هێرشه تيرۆرستيانه نيشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆرن و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان و ته‌واوى هێزه سياسييه‌كانى وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسياريه‌تيى نيشتمانى بۆ ته‌بايى و يه‌كڕيزى و هاوبه‌شى و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و ده‌ربازكردنى وڵات له مه‌ترسى و ئاڵۆزى و كێشه و قه‌يرانه‌كان.