عیراق.. زیاتر لە 800 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

عێراق

21/01/2021     ژمارەی بینراو 180

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عیراق نوێترین ئاماری تایبەت بە پەتای كۆرۆنای بڵاوكردەوەو بەگوێرەی ئامارەكەش، كۆی تووشبووانی كۆرۆنا بۆ زیاتر لە 611 هەزار كەس بەرزبووەتەوەو رێژەی چاكبووانیش 94%ی تێپەڕاند.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا 809 حاڵەتی نوێی تووشبوون و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماركراوە، هاوكات هەزارو 805 تووشبووش چاكبوونەتەوە.

ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 611 هەزار و 704 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 12 هەزار و 977 تووشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووان گەیشتە 576 هەزار و 725 كەس، كە دەكاتە رێژەی 94.3%ی كۆی توشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن