تووشبوانی كۆرۆنا لە توركیا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار دەكات

جیهان

21/01/2021     ژمارەی بینراو 234

راچڵەكین –

لەتوركیا لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا زیاتر لە شەش هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای كۆرۆنا تۆماركراو 153 كەسیش گیانیان لەدەستدا، كۆی ژمارەی تووشبوانیش لەو وڵاتە بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن و 412 هەزار حاڵەت بەرزبووەوە.

وەزارەتی تەندروستیی توركیا بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، 165  هەزار و 109 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش هەزار و 289 كەس ئەنجامی پشكنینیان پۆزەتیڤ بووە و 193 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكان، كۆی گشتیی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە توركیا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 412 هەزار و 505 حاڵەت، گیانلەدەستدانیش بۆ 24 هەزار و 640 كەس بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی ئەو نەخۆشانەی كە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە دوو هەزار و 74 نەخۆشە.

لەماوەی رابردوودا دەسەڵاتدارانی توركیا بۆ بەرگرتن لە تەشەنەسەندنی زیاتری پەتاكە، چەند جارێك قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەرییان لە وڵات راگەیەند، سەرباری توندكردنی رێوشوێنەكانی خۆپارێزیش، بەڵام پەتاكە لە توركیا روو لە هەڵكشانەو ئێستا ئەو وڵاتە لە ریزبەندی هەشتەمی وڵاتانی جیهان دێت لەڕووی زۆریی توشبووانی كۆرۆنا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن