راچڵەکین-
ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)، لە سەرانسەری جیھان، ٩٨ ملیۆنی تێپەڕاند.
بەپێی ئەو ئامارانەی لە ماڵپەڕی "Worldometers"دا سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە جیھان بڵاوکراونەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە بەرزبووەتەوە بۆ ٩٨ ملیۆن و ٨٩ ھەزار و ٨٧٧ حاڵەت لە جیھاندا، هەروەها دوو ملیۆن و ١٠٠ ههزار و ٤٠٤ كهس لهسهرانسهری جیهاندا بههۆی پهتاكهوه گیانیان لهدهستداوه.
بە گوێرەی ئامارەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ٧٠ ملیۆن و ٤٦٧ هەزار و ٩٧٢ کەس و ٢٥ ملیۆن و ٤٢١ هەزار و ٥٠١ کەس تا ئێستا لە ژێر چارەسەردان.
ئەمریکا بە تۆمارکردنی ٢٥ ملیۆن و ١٩٦ ھەزار و ٨٦ حاڵەتی توشبوون لە ریزبەندیی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین حاڵەتی تووشبوونیان بە پەتاکە تۆمارکردووە.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترين حاڵەتى تووشبوونیان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆماركردووە، بەم شێوەیەیە: ''ھیندستان ١٠ ملیۆن و ٦٢٦ ھەزار و ٢٠٠ حاڵەت، بەڕازیل هەشت ملیۆن و ٦٩٩ ھەزار و ٨١٤ حاڵەت، رووسیا سێ ملیۆن و ٦٥٥ ھەزار و ٨٣٩ حاڵەت، بەریتانیا سێ ملیۆن و ٥٤٣ ھەزار و ٦٤٦ حاڵەت، فەڕەنسا دوو ملیۆن و ٩٨٧ ھەزار و ٩٦٥ حاڵەت، ئیسپانیا دوو ملیۆن و ٥٦٠ ھەزار و ٥٨٧ حاڵەت، ئیتاڵیا دوو ملیۆن و ٥٢٨ ھەزار و ٢٢١ حاڵەت، تورکیا دوو ملیۆن و ٤١٢ ھەزار و ٥٠٥ حاڵەت، ئەڵمانیا دوو ملیۆن و ١٠٨ ھەزار و ٨٩٥ حاڵەت، کۆڵۆمبیا یەک ملیۆن و ٩٧٢ ھەزار و ٣٤٥ حاڵەت، ئەرجەنتین یەک ملیۆن و ٨٤٣ ھەزار و ٧٧ حاڵەت، مەکسیک یەک ملیۆن و ٧١١ ھەزار و ٢٨٣ حاڵەت، پۆڵەندا یەک ملیۆن و ٤٥٧ ھەزار و ٧٥٥ حاڵەت، ئەفریقای باشوور یەک ملیۆن و ٣٨٠ ھەزار و ٨٠٧ حاڵەت، ئێران یەک ملیۆن و ٣٥٤ ھەزار و ٥٢٠ حاڵەت، ئۆکراینا یەک ملیۆن و ١٧٧ ھەزار و ٦٢١ حاڵەت و پێرو یەک ملیۆن و ٨٢ ھەزار و ٩٠٧ حاڵەت''.