هه‌نگاوه‌كانی پارێزگاری كردن لە خاک

کشتوکاڵ

19/02/2021     ژمارەی بینراو 1014

هه‌نگاوه‌كانی پارێزگاری كردن لە خاک


ڕاچڵه‌كین-

بەبێ خاک ناتوانیین بژین، ئێمەش بەرپرسین لە پارێزگاریکردنی، زۆر زەحمەت بتوانین زەوی کشتوکاڵیەکان لە جیهاندا زیاد بکەین بەڵام بە پێچەوانەوە زەویە کشتوکاڵیەکان بەرەو کەمبوونەوە دەچن بەهۆی زۆربوونی مرۆڤەوە لەسەر زەوی وئەو پرۆژانەی کە ئەنجام دەدرێن .

ئێمە خاوەنی خاکێکی بەپیتی وبەرەکەتین دەتوانین جۆرەها بەرهەمی کشتوکاڵی تیادا بەرهەم بهێنین و وەدەبێت ئەوەش بزانین چۆن ئەم خاکە لە باوباپرانمانەوە بۆ ئێمە ماوەتەوە دەبێت ئێمەش بە پاک و خاوێنی بۆ نەوەکانی دوای خۆمانی بەجێ. بهێڵین  ونابێت ڕێگە بدەین کە کێڵگەکانمان  بێ پیت و بەرەکەت بکەین کە هەندێک جار خۆمان دەبێنە هۆکار بۆ خراپ کردن وپیسکردنی کێڵگەکانمان وەک.

1- کڕینی نەمام وشەتڵ  بەخۆڵەوە کە هەندێک جار ئەمانە هۆکاری سەرەکی گواستنەوەی دەردو  نەخۆشیکانن بۆ کێڵگەکانمان .
2- زیاد بەکار هێنانی سەمادی کیمیاوی  .

بەکار هێنانی سەمادی کیمیاوی دەبێت بە پێی پێویستی ڕووەکەکە بێت کە ئەمەش دوای پشکنینی خاک بۆمان دەردەکەوێت کە خاکەکەمان پێویستی بەکام توخمی خۆراکی هەیە وپاشان بڕو  شێوەی بەکارهێنان و کاتەکەی  دیاری دەکرێت زیاد بەکارهێنان سەماد زیانی دەبێت لەسەر بڕی بەرهەم  و ئاوی ژێر زەوی و ژینگەکەمان ، هەندێک جار دەبێتەهۆی ڕێگری کردن لە هەڵمژینی توخمە خۆراکیەکانی دیکە وەک(زیاد بەکار هێنانی فۆسفۆر دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی کەمی ئاسن وزنگ،زیادەی پۆتاسیۆم دەبێتە کەمی کالیسێۆم ومغنیسێۆم،  زیاد بەکارھێنانی نایترۆجین دەبێتە هۆی کەمی بەرهەم و لاوازی بۆ نەخۆشیەکان......)

3- هاتنە ناوەوەی ئامێرە کشتوکاڵیەکان بۆ کێڵگەکان دەبێتە هۆی گواستنەوە ی نەخۆشیکان بۆ کێڵگەکان بەتایبەتی نیماتودا، کە پێویست پێش هاتنە ناوەوەیان پاک بکرێنەوە .
4- بەکار هێنانی دەرمانە قڕکەرەکان بەشێوەیەکی زۆر بەربڵاو دەبێت ئێمە ئەوە بزانین کە هەموو ئەو ژەهرانە بۆ ماوەیەکی زۆر لەخاکەکەماندا دەمێنەوە و زیانیان هەیە و دەرمان دەبێت کۆتا چارەسەر بێت، دەبێت دوای کێوماڵکردن بو نەخۆشیەکە بڕو کات  وجۆرو شێوەی بەکارهێنانی لەلایەن کەسی شارەزاوە دیاری بکرێت.

5- گوێنەدان بە پاککردنەوەی کێڵگەکانمان لە پاشماوەی نایلۆن وسۆندەو دەبەو بۆری شکاو پلاستیک کە ئەمانە کاتێک دەچنە ژێر خاک بۆ ماوەی سەدان ساڵ دەمێنەوە و دەبنە هۆی پیسبوونی خاکەکەمان.


ئا : لوقمان عمر 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن