عیراق.. 13 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

20/02/2021     ژمارەی بینراو 137

راچڵەكین –

ژمارەی تووشبووانی رۆژانەی كۆرۆنا لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو روو لە هەڵكشان دەكات و وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات، لە 24 كاتكۆی رابردوودا سێ هەزار و 273 حاڵەتی نوێ تۆماركراوەو 13 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 273 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا و 13 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە، ژمارەی چاكبووانی رۆژانەش بۆ هەزار و 978 حاڵەت بەرزبووەتەوە.

ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 664 هەزار و 750 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 13 هەزارو 245 تووشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووانی پەتاكە گەیشتە 616 هەزار و 507 كەس، كە دەكاتە رێژەی 92.7%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن