هۆکارەکانی زوو گەیشتنی خانمان بە تەمەنی نائومێدی

تەندروستی

21/02/2021     ژمارەی بینراو 568

هۆکارەکانی زوو گەیشتنی خانمان بە تەمەنی نائومێدی

ڕاچڵه‌كین-

هۆکارەکانی زۆر ئاشکراو دیار نین کە خانمان پێش ئەوەی بگەنە تەمەنی نائومێدی ( کە نەمانی سوڕی مانگانە و نەمانی زۆربون و زاوزێیە بۆ خانمان) زووتر ئەگەن ئەو حاڵەتە، دكتۆره‌ تاڤان پزیشكی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌ له‌م بابه‌دا ده‌خاته‌ ڕوو.

1- خانمێک لە بنەماڵەکەیاندا ئەو حاڵەتە هەبێت ئەکرێت لەمیشدا ڕووبدات 
2- جگەرەکێشان، ئەو خانمانەی جگەرەکێشن بە دوو ساڵ زوتر ئەگەنە ئەو تەمەنە وە نیشانەکانیان قورستر ئەبن ، لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو خانمانەی زووتر ئەگەنە تەمەنی نائومێدی و جگەرەکێشن نزیکەی دوو ساڵ زوتر ئەمرن بە بەراورد بە خانمانی جگەرەنەکێش 
3- چارەسەری شێرپەنجە و تیشک ، وا ئەکات خانمان زوتر بگەنە تەمەنی نائومێدی بەهۆی زیان گەشتن بە هێلکەدانەکان
4-نەشتەرگەری لابردنی هێلکەدانەکان وا ئەکات خانمان زوتر بگەنە تەمەنی نائومێدی
5- نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان 
6- هەندێک نەخۆشی وەکو( نەخۆشی ڕۆماتیزمە، نەخۆشی غددە، نەخۆشی ئایدز، کێشە لە هەندێک جین و کڕۆمۆسۆمدا)

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن