لەبارەی لێخۆشبوون لەقەرزی كارەبا هاوڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە

ئابوری

23/02/2021     ژمارەی بینراو 2781

راچڵەكین-

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، رۆژی 28ی شوباتی 2021، لێخۆشبوون لە 10% ی قەرزی كارەبا،كۆتایی دێت، لە رۆژی دووشەممە یەكی ئازاری 2021 رێژەی لێخۆش بوون دەبێت بە 5%.

عەبدولقادر فەرەج- لێپرسراوی فرۆشتنی وزە لەبەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی سنوری پارێزگاكە دەكاتەوە كە رۆژی 28ی شوباتی 2021،  لێخۆشبوون لە 10% كۆتایی دێت و لە رۆژی دووشەممە یەكی ئازاری 2021، رێژەی لێخۆش بوون دەبێت بە5% .

ئاماژەی بەوەشكردووە:" داوا لە هاوڵاتیان دەكەین كە بۆ مامەڵەی پاكتاو سەردانمان نەكەن، چونكە بەهۆی گۆڕانكاری لە نرخی كارەبا تەنها مامەڵەی تاپۆكردن رایی دەكەین."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن