ڤیستیڤاڵی ڕوتبوونه‌وه له ژاپۆن
ڕاچڵه‌كین-
ساڵی پار له‌م كاتانه‌دا هه‌زاران كه‌س له " ڤیستیڤاڵی ڕوتبوونه‌وه" ی ساڵانه كه به" هاداكا ماتسۆری"ناسراوه له پارێزگای " ئۆكایاما" له به‌شی باشووری دورگه‌ی" هۆنشۆ" ی ژاپۆن به‌ڕێوه چوو.
ئه‌مساڵ به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌سه‌ر جیهاندا سه‌پاندویه‌تی ئه‌م ڤیستیڤاڵه زۆر بچووك كرایه‌وه، ساڵانه ڤیستیڤاڵی" هاداكا ماتسۆری" له سێهه‌م شه‌ممه‌ی مانگی 2 له په‌رستگای" سیداجی كانونین" به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌م په‌رستگایه 30 خوله‌ك به شه‌مه‌نده‌فه‌ر له شاری ئۆكایاما دووره .
له‌ساڵانی ئاسایی ئه‌م میهره‌جانه له دوانیوه‌ڕۆی ئه‌و به‌رواره‌ی دیاریكراوه تایبه‌ت به منداڵان و گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌م جۆره ڤیستیڤاڵه له‌ناویاندا وون نه‌بێت و ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ نزیكه‌ی 10.000 پیاو بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك بۆ دوو كاتژمێر به ده‌وری زه‌وی په‌رستگاكه ده‌سوڕێنه‌وه و خۆیان به ئاوی سارد و سه‌هۆڵاو خاوێن ده‌كه‌نه‌وه.
ڕاسته ناوی ڤیستیڤاڵه‌كه ڕوت بوونه‌وه‌یه به‌ڵام به‌شداربوان به ته‌واوه‌تی خۆیان ڕووت ناكه‌نه‌وه به‌ڵكو كه‌مترین جلوبه‌رگ له‌به‌ر ده‌كه‌ن و كاتژمێر 10 ی شه‌و كاهینی په‌رستگاكه 100 چڵ دار و دوو گۆچان كه پێی ده‌وترێت"شینجی" درێژی هه‌ریه‌كه‌یان 20 سانتیمه‌تره ئاره‌زوو له‌سه‌ری زیاتره به‌راورد به چڵه داره ئاساییه‌كان و له په‌نجه‌ره‌یه‌ك به دووری 4 مه‌تر هه‌ڵده‌درێت بۆیان و ئه‌و پیاوه‌ی چڵێك له‌م داره‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت پێی ده‌وترێت به‌خته‌وه‌ر و ته‌واوی ئه‌م پرۆسه‌یه 30 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت و به‌شێك له‌و پیاوانه‌ی به‌شداری میهره‌جانه‌كه ده‌كه‌ن برین و مۆربوونه‌وه له‌سه‌ر له‌شیان دروست ده‌بێت.
ئه‌مساڵ ته‌نها 100 پیاو به‌شداری ڤیستیڤاڵه‌كه‌یان كرد و پابه‌ندی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی بوون، ماوه‌ی 500 ساڵه ئه‌م میهره‌جانه به‌ڕێوه ده‌چێت.