راچڵەكین –
لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێك لە شارۆچكەی سەرێ كانی لە رۆژئاوای كوردستان كە لەژێر كۆنترۆڵی گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیایە، چوار كەس كوژران و شەش كەسی دیكەش بریندار بوون.
بەگوێرەی میدیاكان، ئۆتۆمبیلێك كە لە بازاڕی مریشك فرۆشان لە ناوەڕاستی شارۆچكەی سەرێ كانی راگیرابوو، بۆمبێكی لكێنراوی پێدا تەقییەوەو 10 كوژراوو برینداری لێكەوتەوە، راستەوخۆش دوای رووداوەكە، ئەو گروپە چەكدارانەی سەر بە توركیا كە كۆنترۆڵی شارۆچكەكەیان بەدەستەوەیە، یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یان بە ئەنجامدانی تەقینەوەكە تۆمەتبار كرد.
شارۆچكەی سەرێ كانی لە مانگی 10ی ساڵی 2019 لەئەنجامی هێرش و پەلامارێكی سوپای توركیا و گروپە چەكدارە تیرۆریستییەكانی سەر بەو وڵاتە، داگیركرا، كە پێشتر لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)دا بوو.