بەڤیدیۆ: ئارسیناڵ بە سەرکەوتنێکی دراماتیکی بۆ قۆناغی ١٦ی یۆرپالیگ سەرکەوت

وەرزش

25/02/2021     ژمارەی بینراو 331

راچڵەکین- سپۆرت

 

یانەی ئارسیناڵ لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی ٣٢ی یۆرپالیگ بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە یانەی بەنفیکای بردەوەو بۆ قۆناغی داھاتووی پاڵەوانێتییەکە سەرکەوت.

 

بەنفیکا کە لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ١-١ یەکسان بوو بوو، لەم یارییەدا تا خولەکی ٦٧ بە ئەنجامی ٢-١ لە پێش بوون.

 

لەو کاتەدا کیران تیرانی گۆڵی یەکسانبوونی تۆپ ھاوێژەکانی تۆمارکرد، بەڵام ئەو ئەنجامەش ھەر لە سودی بەنفیکا بوو.

 

پێش کۆتایی ھاتنی یارییەکەش بە سێ خولەک ئۆبامیانگ گۆڵی سێیەمی ئارسیناڵی تۆمارکرد و بەھۆیەوە بۆ قۆناغی ١٦ سەرکەوتن و کۆی ئەنجامی ھەردوو یارییەکە بووە ٤-٣.

 

گۆڵەکان:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن