نرخی نەوت دابەزی

ئابوری

26/02/2021     ژمارەی بینراو 205

راچڵەكین-

بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەكاتێكدا شەوی رابردوو بە 67 دۆلار فرۆشرا.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساسیش بە 62 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا شەوی رابردوو بە 63 دۆلارو 34 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

چاودێرانی بواری ئابووری پێشبینییان كردووە لەكۆتایی ئەمساڵدا، یاخود سەرەتای ساڵی داهاتوو، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی لەڕادەبەدەر بەخۆیەوە ببینێت و بگاتە ئاستی 100 دۆلارو زیاتریش بۆ هەر بەرمیلێك، ئەو پێشبینییەش پشتبەستووە بە بووژانەوەی ئابووری وڵاتە پیشەسازییە گەورەكانی جیهان، لەوانەش ئەمریكاو چین و هیندستان، كە زۆرترین نەوتی خاوی جیهان هاوردە دەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن