ماکرۆن: دەبێت یەکێتی ئەوروپا بە پێی پێویست ڤاکسین بەکاربهێنێت

جیهان

26/02/2021     ژمارەی بینراو 138

رaچڵەکین-

سەرۆککۆماری فەڕەنسا رایگەیاند, دەبێت لە داهاتوودا یەکێتیی ئەورووپا بگاتە ئەو ئاستەی (ڤاکسین) بەپێی پێویست بەرھەم بھێنێت، چونکە ئەو ڤایرۆسە ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.

دوای ئەوەی لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا، کرد ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا لەبارەی بەرھەمھێنانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ  رۆژنامەنووسان دا و وتی:" لە لوتکەکەدا بڕیاری بەرەنگاربوونەوەی ھاوبەشیان دا لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و کۆرۆنای گۆڕاو و لەبارەی بەرھەمھێنانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" دەبێت لە درێژ ماوەدا یەکێتیی ئەورووپا بگاتە ئەو ئاستەی (ڤاکسین) بەپێی پێویست بەرھەم بھێنێت، چونکە وا دەردەکەوێت ماوەیەکی زۆر ئەم ڤایرۆسە لەنێوماندا دەمێنێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن