دایكێك له‌كاتی سوتانی ماڵه‌كه‌ی منداڵه‌كانی فڕێ ده‌داته خواره‌وه
ڕاچڵه‌كین-
ئافره‌تێك له كاتی سوتانی ماڵه‌كه‌ی له ئه‌سته‌نبوڵ له نهۆمی سێهه‌م توانی چوار منداڵه‌كه‌ی له مردن ڕزگار بكات و له په‌نجه‌ره‌كانی ماڵه‌كه‌یه‌وه فڕێیان بداته خواره‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت دایكی ئه‌م منداڵانه و به هاوكاری چه‌ند كه‌سێك له شه‌قامه‌كه‌یان منداڵه‌كانی ڕزگار ده‌كات له مردن.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركیا ئاشكرایان كردوه منداڵه‌كان هیچ ئازاریان پێ نه‌گه‌یشتوه و دایكی منداڵه‌كانیش ته‌نها بۆ ئه‌ه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و ئه‌ویش ته‌ندروستی باشه.
ئاگره‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه دروست بووه و دوو منداڵ دیكه و دوو كه‌سی به‌ته‌مه‌ن له شوێنی ڕوداوه‌كه له مردن ڕزگار كراون.