ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عیراق بەرز دەبێتەوە

عێراق

26/02/2021     ژمارەی بینراو 142

راچڵەكین

ئەمڕۆ هەینی لە عیراق، 14 كەسی دیكە بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزار و 336 کەسی دیکەش تووشی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و 336 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا و 14 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە، لە بەرامبەریشدا دوو هەزارو 460 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 688 هەزار و 698 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 13 هەزار و 365 تووشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووانی پەتاكە گەیشتە 630 هەزار و 178 كەس، كە دەكاتە رێژەی 91.5%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن