هێرشی ئاسمانیی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان دەستی پێكردەوە

کوردستان

26/02/2021     ژمارەی بینراو 234

راچڵەكین –

جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بەبیانووی بۆردومانكردنی بنكەو بارەگاكانی پەكەكە، گوندێكیان لەسنووری پارێزگای دهۆك بۆردومانكردەوەو زیانیان بە ماڵی چەند گوندنشینێك گەیاند.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 26-2-2021، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا، ناوچەیەكیان لە نزیك ناحییەی چەمانكێ لەبناری چیای گارەی سەر بە قەزای ئامێدێ بۆردومان كرد.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بۆردومانەكە لەنزیك گوندی ربتكەی سەر بە ناحییەی چەمانكێ بووەو بەو هۆیەشەوە زیانێكی زۆری بە ماڵەكانی ئەو گوندە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن