هەولێر.. ئاگر لە بەشێكی ناوخۆیی خوێندكاران كەوتەوە

کوردستان

26/02/2021     ژمارەی بینراو 187

راچڵەكین –

بەهۆكارێكی نادیار ئاگر لە باڵەخانەی بەشەناوخۆیی شەهید شەوكەت لە هەولێر كەوتەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانیش بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە، گەیشتوونەتە شوێنەكە.

رووداوەكە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 26-2-2021 روویداوەو تائێستاش هۆكارەكەی رانەگەیەنراوە، بەوتەی خوێندكارێكی بەشە ناوخۆییەكەش، كە قسەی بۆ میدیاكانی نزیك لە پارتی كردووە، ئاگرەكە لە نهۆمێكی باڵەخانەكە كەوتووەتەوەو تاوەكو ئێستاش نازاندرێت كەسی تێدا سووتاوە یان نا.

فەخرەدین عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سەڵاحەددین، لەبارەی رووداوەكە رایگەیاندووە، ئاگرەكە لەنهۆمی چوارەمی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەكە كەوتووەتەوەو هیچ زیانێكی گیانیشی لێنەكەوتووەتەوە، تیمەكانی بەرگری شارستانیش ئاگرەكەیان كوژراندووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن