نوێترین زانیاری لەبارەی رەوشی تەندروستی غالب محەمەد

کوردستان

26/02/2021     ژمارەی بینراو 537

راچڵەكین –

دوای ئەوەی لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە لەبەردەم ماڵەكەی خۆی هێرشی كرایەسەرو بەی چوار چەقۆ بریندار كرا، غالب محەمەد پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كراو ئێستاش تەندروستی جێگیرە.


سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی شار، بە راچڵەكین-ی راگەیاند، غالب محەمەد چوار چەقۆی لێدراوەو دوای پێشكەشكردنی چارەسەری پزیشكی، لەئێستادا تەندروستی جێگیرەو هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانی نییە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 26-2-2021، غالب محەمەد ئەندامی هاوپەیمانی هیوای كوردستانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لەشاری سلێمانی، لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە بەچەقۆ هێرشی كرایەسەرو بریندار كرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن