هەریر.. لە ئاهەنگێكی بووك گواستنەوە پێنج كەس بریندار بوون

کوردستان

26/02/2021     ژمارەی بینراو 512

راچڵەكین –

لە ناحیەی هەریر-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە ئاهەنگێكی بووك گواستنەوەدا شەڕ روویدا و بەهۆیەوە ژنێك و چوار پیاو بە چەقۆ بریندار بوون و دوو لە بریندارەكانیش بەهۆی سەختیی برینەكانیان، رەوانەی هەولێر كران.

رائید مەهدی دەروێش، ئەفسەری بنكەی پۆلیسی هەریر، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی لەكاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێكی بووك گواستنەوە، چەند ئۆتۆمبیلێك كە بەدوای ئۆتۆمبیلی بووك و زاواوە بوون، لەسەر شكاندنەوە بەسەر یەكتردا بووەتە شەڕیان و بە چەقۆو دارو بەرد لەیەكتریان داوە.

ئاشكراشیكردووە، لەئەنجامی شەڕەكەدا ژنێك و چوار پیاو بەچەقۆ بریندار بوون، دوو لە بریندارەكان بەهۆی سەختیی برینەكانیان، رەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر كران.

ئەفسەری بنكەی پۆلیسی ناحییەی هەریر ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر ئەو رووداوە، 9 كەس لەهەردوولایەنی شەڕكەر، كە ناسیاوی یەكترن، دەستگیركراون و رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن