كفری.. لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە سێ كەس كوژران

کوردستان

26/02/2021     ژمارەی بینراو 249

راچڵەكین –

لەقەزای كفری بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە، سێ كەسی یەك بنەماڵە كوژران، پۆلیسی گەرمیانیش زانیاری لەبارەی كوژراوەكان و هۆكاری شەڕەكە بڵاودەكاتەوەو راشیدەگەیەنێت، سێ كەس لەسەر ڕوداوەكە دەستگیركراون.

موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قەدووری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 26-2-2021، لەسەرشەقامی دەروازەی قەزای كفری، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە سێ كەس كوژران.

ئاشكراشیكردووە، كوژراوەكان دوانیان بران و یەكێكیان كوڕی یەكێك لەكوژراوەكانە، بەناوەكانی (هەندرێن خوداداد ئەحمەد) لەدایكبووی 1970پیشە خانەنشینی پێشمەرگە، (هیشام خوداداد ئەحمەد) لەدایكبوی 1987پیشە پۆلیسی فریاكەوتن، (ڕێبین هەندرێن خوداداد) لەدایكبووی 1995پیشە كاسب.
 
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكردووە، لێكۆڵینەوە لەهۆكاری رووداوەكە دەستی پێكردووەو سێ كەسیش دەستگیركراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن