راچڵەکین- سپۆرت
میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد، ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی شاری کەتەلۆنیا ھەڵیکوتاوەتەسەر یاریگای کامپ نۆ و دواتر جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی پێشووی بەرشلۆنە و چەند کەسایەتییەکی تری بەرشلۆنەیان دەستگیرکرد.
رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە کە مانگی رابردوو بارتۆمیۆ و دەستگیرکراوەکانی تر بە گەندەڵییەکەوە تێوەگلاون و ویستویانە لە رێگەی چەند پۆستیکی سۆشیال میدیاوە ناوی ئەو کەسانە بزڕێنن کە لە دژی بارتۆمیۆ قسەیان کردووە، لە نێوانیان مێسی و جێرارد پیکێ.
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە دەستگیرکردنی بارتۆمیۆ بەبێ فەرمانی دادگای کەتەلۆنیا بووە.