ڤاكسینی كۆڕۆنا گەیشتە هەرێمی كوردستان

کوردستان

02/03/2021     ژمارەی بینراو 145

راچڵەكین –

كەمێك لەمەوبەر پێنج هەزار ڤاكسینی كۆڕۆنا كە بەرهەمی كۆمپانیایەكی چینییە، لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لە بازگەی شێراوە پێشوازی لێكرد.

كاتژمێر 4:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، پێنج هەزار ژەمە ڤاكسینی سینۆفارم، كە بەرهەمی وڵاتی چینەو وەك بەشی هەرێمی كوردستان، لە بەغداوە رەوانەی هەولێر كرا.

لە بازگەی شێراوە، كە وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە بەیاوەری كونسوڵی گشتی كۆماری چین لە هەرێمی كوردستان لە پێشوازی ڤاكسینەكەدا بوون، د. سامان بەرزنجی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گەیشتنە ئەو ڤاكسینە، دیاری حكومەتی چینە بۆ هەرێمی كوردستان، كە یەكێكە لە ڤاكسینە بڕواپێكراوەكان لەسەر ئاستی جیهان و لەچەندین وڵاتیش بەكاردەهێنرێت.

وەزیری تەندروستی وتیشی:"  ڤاكسینەكە بەپێی پلانەكانی وەزارەتی تەندروستی، بەسەر هەموو شارەكانی هەرێمدا دابەشدەكرێت، لە قۆناغی یەكەمیشدا دەدرێتە ئەو كەسانەی كە لە هێڵی مەترسیدان، لە قۆناغی دووەمیشدا بەدەیان بنكەی تەندروستی دەستنیشانكراون بۆ پێدانی ڤاكسینە بەو كەسانەی پێویستییان پێی هەیە".



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن