راپەڕین.. بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان

02/03/2021     ژمارەی بینراو 219

راچڵەكین –

لەسنووری ئیدارەی راپەڕین، بەهۆی پێكدادانی بارهەڵگرێكی ترێلەو ئۆتۆمبیلێكی جۆری تویۆتا پیكاب، دوو كەس گیانیان لەدەستدا، هاتووچۆی راپەڕینیش هۆكاری رووداوەكە بۆ شۆفێری بارهەڵگرەكە دەگەڕێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین بڵاویكردەوە، پاشنوەڕۆی ئەمڕۆ 2-3-2021، لەسەر ڕێگای گردجان –قەمتەران، رووداوێكی پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری بارهەڵگر ترێلە مارسیدس و پیكاب نیسان تاك روویداو بەهۆیەوە شۆفێرو سەرنشینێكی پیكابەكە گیانیان لەدەستدا.

هاتووچۆی راپەڕین ئاشكراشیكردووە، هۆكاری ڕوداوەكە تێپەڕاندنی هەڵەی شۆفێری ترێلەكەو خێرایی زیاد لە پێویستی پیكاپ نیسان-ەكە بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن