فەڕەنسا.. هەزاران منداڵ لە كڵێساكاندا دەستدرێژییان دەكرێتەسەر

جیهان

02/03/2021     ژمارەی بینراو 243

راچڵەكین - AA

كۆمسیۆنی لێكۆڵینەوە لە دەستدرێژییە سێكسییەكان لە كڵێساكاندا (CIASE) ئاشكرایكرد، لە فەڕەنسا لە ساڵی ١٩٥٠‌وە تا ئێستا، لانیكەم 10 هە‌زار منداڵ لە كڵێساكاندا دووچاری دەستدرێژیی سێكسیی بوونەتەوە.

ئەو داتایانەی كە سەرۆكی كۆمیسیۆنی لێكۆڵینەوە لە دەستدرێژییە سێكسییەكان لە كڵێساكاندا، ژان مارك سوڤێ لە میانی راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، لە ئەرشیفی گەورەی قەشەكان و شایەتحاڵەكان بەدەستهاتوون.

لە راپۆرتەكەدا وتەی زیاتر لە شەش هەزار و 500 كەس لەلایەن كۆمسیۆنەكەوە وەرگیراوە، جگە لەوەش ئەو قوربانییانەی دەستدرێژییە سێكسییەكان كە نەیانویستووە قسە بكەن یان لە ژیاندا نەماون، لە راپۆرتەكەدا ئاماژەیان پێكراوە.

كۆمسیۆنی لێكۆڵینەوە لە دەستدرێژییە سێكسییەكان لە كڵێساكاندا، تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی لە فەڕەنسا لە ساڵی ١٩٥٠ەوە تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار منداڵ بوونەتە قوربانیی دەستی قەشە منداڵبازەكان. 

لە ساڵی ٢٠١٨دا كە كۆمسیۆنەكە دامەزرا، ئاماژە بەوەكرابوو كە رەنگە قوربانییانی دەستدرێژییە سێكسییەكان لە دەوروبەری سێ هەزار كەسدا بن. 

ژان مارك سوڤێ لە روونكردنەوەكەیدا ئاشكرایكردبوو، لەوانەیە ژمارەی قەشە منداڵبازەكانی فەڕەنسا لەسەروو هەزارو 500 قەشەوە بن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن