وەزیری پلاندانان زانیاری لەبارەی رەشنووسی ریفۆرمی ئابووری بڵاودەكاتەوە

کوردستان

02/03/2021     ژمارەی بینراو 166

راچڵەكین –

وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، زانیاری لەبارەی رەشنووسی ریفۆرمی ئابووری بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: هەنگاوێكی گرنگە بۆ پێشخستنی سێكتەری ئابووری لە هەرێم.

ئەم لێدوانەی د.دارا ڕەشید، لەمیانەی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی بالای وەزارەتی پلاندانان هات، كە ئەمڕۆ 2-3-2021 لەدیوانی وەزارەت لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، كە وێنەیەكی بۆ راچڵەكین نێردراوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتۆگۆ لەبارەی ڕەشنوسی ریفۆرمی ئابووری لەهەرێمی كوردستان كرا، بەتایبەت میكانیزم و كارەكانی داهاتوو بۆ باشتركردنی سێكتەری ئابوری و خستنەڕووی بەرچاوڕوونی بۆ حكومەت لەڕێگەی جێبەجێكردنی ریفۆڕمی ئابوورییەوە.

لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی ناوەڕۆكی ڕاپۆرتی ریفۆرمی ئابووری كرا، كە وەزارەتی پلاندانان ئامادەی كردووەو لەلایەن ئامادەبووانەوانیشەوە بیروڕا ئالوگۆڕكرا بەمەبەستی دەوڵەمەندكردن و تۆكمەتركردنی ڕەشنوسی ریفۆرمەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن