داڕوخانی بەهای لیرە هاووڵاتیانی لوبنان دەهێنێتەوە سەر شەقام

ئابوری

02/03/2021     ژمارەی بینراو 207

راچڵەكین –

بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەی لوبنانی بۆ نزمترین ئاست لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی، هاووڵاتیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەدژی خراپیی دۆخی ئابووری، رژانە سەر شەقامەكان و لەچەندین شاری ئەو وڵاتە خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ 2-3-2021، دوای ئەوەی بەهای لیرەی لوبنانی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی، دابەزینێكی پێوانەیی تۆماركردو نرخی 100 دۆلار گەیشتە نزیكەی ملیۆنێك لیرە، بە هەزاران هاووڵاتیی لوبنانی لەچەندین شاری ئەو وڵاتە، دەستیان بە خۆپیشاندانی ناڕەزایی كردو داوایان لە حكومەت كرد، رێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ رێگرتن لە گرانبوونی زیاتری نرخی كاڵاو پێداویستییەكانی رۆژانەی هاووڵاتیان.

میدیاكانی لوبنان بڵاویانكردەوە، خۆپیشاندەران لە بەیروت و چەند شارێكی دیكە، لەرێگەی سوتاندنی تایە، شەقامە سەرەكییەكانیان بەڕووی هاتووچۆ داخست.

ماوەی چەند مانگێكە بەهای لیرەی لوبنانی بەردەوام روو لە دابەزینەو ئەمڕۆش گەیشتە نزمترین ئاست لە مێژوودا، بەوتەی خۆپیشاندەران، حكومەتی بەیروت دەستەوەستانە لەئاست دۆزینەوەی رێگەچارەی دەربازبوون لە قەیرانی ئابووری. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن