تووشبوویەكی كۆڕۆنا لە سلێمانی دوای 83 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە چاكبوویەوە

کوردستان

02/03/2021     ژمارەی بینراو 457

راچڵەكین –

نەخۆشێكی تووشبووی كۆڕۆنا دوای 83 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەیەكی سلێمانی، بە تەواوی چاكبوویەوەو نەخۆشخانەی جێهێشت.

دكتۆر هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبوونەوەی كۆڕۆنا لە سلێمانی، لەبارەی ئەو نەخۆشە رایگەیاندووە، تووشبووەكە نزیكەی سێ مانگ پێش ئێستا (83 رۆژ) داخڵی نەخۆشخانە كراو ڤایرۆسەكە سەدا هەشتای سییەكانی گرتبۆوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهەوڵی پزیشك و كارمەندە ماندوونەناسەكانی نەخۆشخانە، چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشەكە كراو دوای 83 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ 3-2-2021، بە تەندروستییەكی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایەوە ناو خێزانەكەی.

سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبوونەوەی كۆڕۆنا لە سلێمانی، باسی لەوەشكردووە، خێزانی نەخۆشخەكە بەدرێژایی ئەو 83 رۆژەی لە نەخۆشخانە خەوێنرابوو، بۆ یەك چركەش بەجێی نەهێشت و بەردەوام خزمەتی دەكرد.

 

نەخۆشەكە تەمەنی 53 ساڵە، رۆژی 11-12-2020 بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا، لە نەخۆشخانەی شەهید د. هێمن خەوێنرابوو.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن