نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

ئابوری

03/03/2021     ژمارەی بینراو 220

راچڵەكین-

نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت ئەمڕۆ چوارشەممە بە 63 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا دوێنێ بە 62 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەکرابوو.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساس بە 59 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا دوێنێ  بە 59 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

چاودێرانی بواری ئابووری پێشبینییان كردووە لەكۆتایی ئەمساڵدا، یاخود سەرەتای ساڵی داهاتوو، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی لەڕادەبەدەر بەخۆیەوە ببینێت و بگاتە ئاستی 100 دۆلارو زیاتریش بۆ هەر بەرمیلێك، ئەو پێشبینییەش پشتبەستووە بە بووژانەوەی ئابووری وڵاتە پیشەسازییە گەورەكانی جیهان، لەوانەش ئەمریكاو چین و هیندستان، كە زۆرترین نەوتی خاوی جیهان هاوردە دەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن