بنكەی سەربازی عەین ئەسەد مووشەك باران كرا

عێراق

03/03/2021     ژمارەی بینراو 204

راچڵەكین-

سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقی ئاشكرایكرد، بەیانی ئەمڕۆ بنكەی عەین ئەسەدی ئەمریكی لە پارێزگای ئەنبار مووشەك بارانكراوە.

بەووتەی ئەو سەرچاوەیە لانی كەم 10 مووشەك ئەو بنكە سەربازیەیان كردووەتە ئامانج، كەیەكێكە لەبنكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش.

تائێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە مووشەكییە رانەگەیاندووەو زیانەكانی نەزانراون.

 هاوكات سەرچاوەیەكی تری ئەمنی ئاشكرایكردووە، مووشەكەكان لە ناوچەی ( بەیادر) لەسەر رێگای خێرای (هیت و بەغدادی)  ئاڕاستەی بنكەی سەربازی عەین ئەسەد كراون. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن