باوكی میگن تۆمه‌ته‌كانی كچه‌كه‌ی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
باوكی خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی و بوكی خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا "میگن ماركل" له‌سه‌ر ئه‌و قسه و باسانه هاته ده‌نگ كه كچه‌كه‌ی له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا له‌سه‌ر باوكی وتویه‌تی.
تۆماس ماركل ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ناپاكی به‌رامبه‌ر كچه‌كه‌ی كردبێت و دیاری و پاره‌ی له ڕۆژنامه نوسه‌كان وه‌رگرتبێت بۆ بێزاركردنی كچه‌كه‌ی و ئه‌م پیاوه هاری زاوای به خۆ به‌زل زان وه‌سف ده‌كات و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه كچه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی خێزانی شاهانه‌ی كردوه.
باوكی میگن له دیمانه‌یه‌ك له پرۆگرامی" گود مۆرنین بریتن" وتویه‌تی" هه‌مومان هه‌ڵه ده‌كه‌ین به‌ڵام هیچ كات من به‌ڕوتی نه‌چومه‌ته ناو مه‌له‌وانگه و جلی هیتله‌رشم له‌به‌ر نه‌كردوه وه‌ك ئه‌وه‌ی هاری كردویه‌تی" و مه‌به‌ستی تۆماس ئه‌و وێنانه‌ی هاریه كه به ڕووتی له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێیه‌كی له شاری لاس فیگاس چه‌ندین ساڵ به‌ر له ئێستا بڵاوبویه‌وه.
تۆماس داوا له كچه‌كه‌ی ده‌كات بچێت بۆ ماڵی كه له هه‌مان ئه‌و ویلایه‌ته‌یه كه كچه‌كه‌ی تیایدا ده‌ژی و ته‌نها 70 میل له یه‌كتر دوورن.